وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە هاوڵاتییەکانی ئاگاداردەکاتەوە خۆیان دووربگرن لەو ناوچانە، هەروەها داواش دەکات هیچ هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی گەشت نەکات بۆ عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی کردووە لە حاڵەتی ناچاری و پێویستدا نەبێت گەشت نەکەن بۆ عێراق.
هەروەها داواش لەو هاوڵاتییانەی دەکات کە ئێستا لە عێراقن خۆیان دووربگرن لەو ناوچانەی ئاڵۆزی پێکدادانی تێدایە، لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی نەخوازراویشدا پەیوەندی بە باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکانی تورکیا بکەن لە عێراق.
لە دوێنێوە ئاڵۆزییەکانی عێراق و بەتایبەت بەغدادی پایتەخت هەڵکشانی زۆری بەخۆوە بینینوە و بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا 15 خۆپیشاندەر کوژراون و 350ی دیکەش بریندارن.