كاتی ناردنی مووچەی مانگی چوار راگەیەندرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، وردبینیكردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بەردەوامە و هیچ گرفتێك بۆ لیستەكە و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار دروست نابێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، چاوەڕواندەكرێت بەر لە 1ی 5ی 2025 پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چوار دەدات و ناردنی پارە گرفتی بۆ دروست نابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکردنی لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێم، رایدەگەیەنێت، بڕیار وایە لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق، لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی…
Total
0
Share