سەرۆكی هەرێم نیگەرانی لە دۆخی ئەمڕۆی عێراق دەردەبڕێت و جارێكی دیكە هێز و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ گفتوگۆكردن لە هەولێر بانگێشت دەكات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، له نزيكه‌وه و به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غداد و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی وڵات ده‌ڕوانين. داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و ڕێگه‌نه‌ده‌ن دۆخه‌كه له‌وه زياتر له كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند، خۆپيشاندانى ئاشتيانه مافێكى ده‌ستووريى پارێزراوه، به‌ڵام ئاڵۆزى و ڕاگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌رناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه ده‌بێ شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و ڕێگرى له ئه‌رك و كاره‌كانيان نه‌كرێت.
ڕوو لە هێزه ئه‌منييه‌كانیش دەڵێت، پێويسته به‌وپه‌ڕى ئاگايى و وشيارييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و ڕێگه‌نه‌درێت خۆپيشاندان و ڕووداوه‌كان ببنه هۆى تێكچوونى زياترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عێراقييه‌كاندا.
سەرۆكی هەرێم دووپاتیشیدەكاتەوە، دۆخى وڵات ئه‌وپه‌ڕى دانايى و گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژێك و ده‌سپێكردنى گفتوگۆيه‌كى نيشتمانى و به‌رپرسانه و هاريكاريى هه‌مووانى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌و دۆخه سه‌خته ڕزگارى ببێت و كار له كار نه‌ترازێت.
لە كۆتاییشیدا دووباره هه‌موو هێز و لايه‌نه په‌يوه‌نداره عێراقييه‌كان بانگهێشت دەكات بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌ولێر كۆببنه‌وه و ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى جددى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ى وڵات بكه‌ن.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئایەتوڵلا كازم حائیری مەرجەعی ئاینیی سەدرییەكان وازهێنانی لە مەرجەعیەت و، موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر وازهێنانی تەواوەتی خۆی لە كاری سیاسی ڕاگەیاند، خۆپیشاندەرانی لایەنگری ڕەوتی سەدر چوونە ناو بینا حكومییەكان لە بەغداد و هەندێك پارێزگای دیكە.
دواتریش گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، هەروەها گروپە چەكدارییەكانی سەر بە لایەنە شیعییەكان دروستبوو.