بەڤیدیۆ.. جموجوڵ و بڵاوەپێكردنی چەكدارانی ڕەوتی سەدر لە بەغداد

دوای بارگرژییەكانی ئەمڕۆی بەغداد و بەشێك لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق، چەكدارانی سەرایا سەلام لە بەغداد و هەندێك ناوچەی دیكەدا بڵاوەیانپێكرا.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئایەتوڵلا كازم حائیری مەرجەعی ئاینیی سەدرییەكان وازهێنانی لە مەرجەعیەت و، موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر وازهێنانی تەواوەتی خۆی لە كاری سیاسی ڕاگەیاند، خۆپیشاندەرانی لایەنگری ڕەوتی سەدر چوونە ناو بینا حكومییەكان لە بەغداد و هەندێك پارێزگای دیكە.

لە بەغداد خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایەسەر كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆمار، بەر لەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە گازی فرمێسكڕێژ بڵاوەیان پێبكرێت.

لە بەشەكانی دیكەی ناوچەی سەوزی بەغداد ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو خۆپیشاندەر كوژران و دەیانی دیكە برینداربوون، وەك ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی پێداوە.

پێشتر نوسینگەی سەدر قەدەغەیكرد لایەنگرانی ئاڵا، دروشم و هوتافی سیاسی بەرزبكەنەوە یان بەناوی ڕەوتەكەوە لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بدوێن، هەروەك سەرجەم ئەژمارەكانی نێو تۆڕەكانی داخست.

بەڵام لە ئێوارەی ئەمڕۆوە چەكدارانی سەرایا سەلام بەشێوەیەكی بەربڵاو لە بەغداد و پارێزگاكانی دیكەی عێراق بڵاوەپێدەكرێن.

بەپێی ئەو وێنە و تۆمارە ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە، چەكداران چەكی سووك و مامناوەندیان پێیە.

بابەتی پێشتر

بەغداد.. دوو خۆپیشاندەر كوژران و 35ی دیكە برینداربوون

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان ژێرخانێكی ئابوریی بەهێزی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم ساڵح و جۆ بایدن كۆبوونەوە

سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەمریكا لە چێوەی كۆبوونەوەی 76-یەمینی نەتەوەیەكگرتووەكان لەنیۆرك كۆبوونەوە. كۆشكی سپی، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی…
Total
0
Share