وەزارەتی دارایی هەرێم داوایەكی وەزارەتی پەروەردە ڕەتدەكاتەوە، كە داویكردووە دەرماڵەی 50% بۆ ھەڵگرانی بروانامەی دیپلۆمی باڵای یەک ساڵی خەرج بكات.
وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوێكدا كە لە بەرواری ٢٠٢٢/٦/٢٦ لەسەر داواکاری ھەڵگرانیی بڕوانامەی دیپلۆمی باڵای یەک ساڵی ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە و داوادەکات دەرماڵەی تایبەتی 50% بۆ ھەڵگرانی بروانامەی دیپلۆمی باڵای یەک ساڵی خەرج بکرێت.
بەڵام وەزارەتەكە بەنووسراوی61110 لە بەرواری ٢٠٢٢/٧/٣ ڕەزامەندی دەرنەبڕیووە لەسەر داواکاریەکە و دەڵێت، “دەرماڵەی تایبەتیان بۆ خەرجناکرێت، چونکە ھاوتای ماستەرنییە ئەم بڕوانامەیە.