ئیدارەی ستاد ڕینس دەرگای بۆ “گەوهەرە فەرەنسیەکە” کردووه‌ته‌وه‌

ئیدواردۆ کاماڤینگا، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ستاد ڕینس ده‌رگای گواستنه‌وه‌کان به‌ڕوویدا کراوه‌ته‌وه‌

بەڕێوبەرێکی یانەی ستاد ڕینسی فەرەنسی دووپاتیدەکاتەوە، بەبڕی 50 ملیۆن یورۆ ئامادەن دەستبەرداری یەکێک لە یاریزانه‌ به‌هره‌داره‌کانیان ببن.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دەرگای گواستنەوە بەڕووی ئیدواردۆ کاماڤینگای ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ستاد ڕینسدا کراوەتەوە، ئەم زانیارییانەش لە چاوپێکەوتنێکی نافەرمی لەلایەن فلۆریان ماوریسی بەڕێوبەری وەرزشیی یانە فەرەنسییەکەوە ئاشکراکراوە.

کاماڤینگا تەمەنی 18 ساڵە و بە “پۆگبای نوێ” ناودەبرێت، چەندین یانەی زەبەلاحی ئەوروپی خواستیان لەسەر کڕینی نیشانداوە، بەڵام لە کۆتا جوڵەدا ستاد ڕینس بۆندەکەی بە موچەی ساڵانەی چوار ملیۆن یورۆ نوێکردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی فلۆریان ماوریس، باوکی یاریزانەکە پێیوایە موسا سیسکۆی لێپرسراوی کاروباری کوڕەکەی لە گفتوگۆی نوێکردنەوەی بۆندەکەیدا هەڵەیەکی گەورەیکردووە و کوڕەکەی شایستەی زیاتربووە، لە ئێستادا لە ڕێگەی پارێزەرانیەوە ئامادەکاری دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە سیسۆکۆ، لە بەرانبەردا چەندین بریکاری ناوداری وەک جوناسان بارنێت و مینۆ ڕایۆلا، خۆرخی مێندێز هەوڵدەدەن ڕەزامەندی یاریزانه‌ ڕه‌ش ئه‌سمه‌ره‌که‌ و باوکی بەدەستبهێنن.

بەرێوبەرەکەی ستاد ڕینس زانیاری زیاتر ئاشکرادەکات و ڕایگەیاندووە، موسا سیسکۆ بە ئەنقەست بۆندەکەی بەو نرخە لەگەڵ ڕینس نوێکردووەتەوە، چونکە پلانی داڕشتووە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 بەرەو یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پەلکێشی بکات، یانە فەرەنسیەکەش لە ئەگەری بەدەستهێنانی بڕی 50 ملیۆن یورۆدا ڕەزامەندی نیشانداوە هیچ ڕێگرییەک لە واژووکردنی بۆندەکە ناکا، جگه‌ له‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدیش، یانه‌کانی پاریس سانت جێرمان ومانچسته‌ر یونایتد خوساتیان له‌سه‌ریه‌تی و چاوه‌ڕوانده‌کرێت ململانێیه‌کی قورس له‌ نێوانیاندا دروستببێت.

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممەی چامپیۆنزلیگ بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

به‌رشلۆنه‌ یه‌کێکه‌ له‌ یانه‌ خوازیاره‌کانی هالاند، به‌ڵام..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەورە لە ستایشی گەورەدا

– ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی زۆر نایابە، ئەوەى پێی گەیشتوە بەهۆی ئەو بەردەوامییەوە بووە کە لە ڕاهێنانەکاندا پیشانی داوین –…
Total
0
Share