(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ بردنەوەی بەرامبەر نیوکاسڵ تۆمارکرد

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە ستاد ئیماراتس ڕووبەڕووی نیوکاسڵ یونایتد بووەوە، یارییەکە بەبردنەوەی ئارسیناڵ کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 13ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتس میوانداریی یانەی نیوکاسڵی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندیی تۆپهاوێژەکانی لەندەن کۆتاییهات.

گۆڵەکانی گانەرز لە خولەکەکانی 56، 66 لەلایەن بوکایۆ ساکا و گابریێلی مارتینێلی-یەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئارسیناڵ بەکۆکردنەوەی 23 خاڵ لەپلەی پێنجەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ جێگیربوو، لەبەرامبەردا یانەی نیوکاسڵ بە شەش خاڵەوە لە کۆتا پلەی ڕیزبەندییەکەدا مایەوە.

بابەتی پێشتر

شاندی ئێران لە ڤیەننایە و دانوستانە ئەتۆمییەكان دەستپێدەكەنەوە

بابەتی دواتر

دایک و باوکی ئەو گەنجەی لە بەریتانیا کوژرا وردەکاریی ڕووداوەکە باسدەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ بە قەرز ئۆبامیانگی دەوێت

بەڕێوەبەرانی یانەی نیوکاسڵ بۆ گواستنەوەی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ پەیوەندییان بە یانەی ئارسیناڵەوە کردووە، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنێکەوە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share