یۆنامی داوای هێوركردنەوەی بارگرژییەكان دەكات

یۆنامی داوا لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق دەكات كار لەسەر هێوركردنەوەی بارگرژییەكان بكەن.

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا داوا لە سەرجەم خۆپیشاندەران دەکات دەستبەجێ ناوچەی سەوزی بەغداد جێبهێڵن، سەرجەم بینا حکومییەکان چۆڵبکەن و ڕێگەبدەن حکومەت بەردەوام بێت لە بەرپرسیارێتیەکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە خزمەت عێراقییەکاندا.

دەشڵێت، “پێشهاتەکانی ئەمڕۆ پەرەسەندنێکی زۆر مەترسیدارە. ده‌بێت ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌ خزمه‌تی گه‌لی عێراقدا بن، له‌ هه‌موو بارودۆخێك و له‌ هه‌موو كاتێكدا”.

یونامی داواش لە هەمووان دەکات بە ئاشتی بمێننەوە و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هاوکاری بکەن، خۆیان لەو كردەوانە بەدووربگرن کە دەبنە هۆی زنجیرەیەک ڕووداوی كۆنتڕۆڵنەكراو.

داواش لە لایەنە سیاسییەكان دەكات کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پەنا بۆ دیالۆگ ببەن وەک تاکە ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان. دووپاتیشیدەكاتەوە، “ناکرێت عێراقییەکان بە بارمتە بگیرێن بۆ دۆخێکی پێشبینینەکراو و ناجێگیر”.

پەیامەكە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی لایەنگری ڕەوتی سەدر چوونە ناو بینا حكومییەكان لە بەغداد و هەندێك پارێزگای دیكە، دوای ئەوەی ئایەتوڵلا كازم حائیری مەرجەعی ئاینیی سەدرییەكان وازهێنانی لە مەرجەعیەت و، موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر وازهێنانی لە كاری سیاسی ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

بۆچی لیڤەرپوڵ ناتوانێت یاریزانێکی ناوەند بکڕێت؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی داوایەكی وەزارەتی پەروەردە ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. “دوو ژنە تیرۆریست” دەستگیركران

بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازی ڕایگەیاندووە، دوو “ژنە تیرۆریستی داعش”یان دەستگیركردووە، یەكێكیان كاری كەفالەتی بۆ ڕێكخراوەكە كردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ…
Total
0
Share