هیلاری کلینتۆن کاندیدی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا پاڵپشتی لە سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلەندا دەکات، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سەماکردنی ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەوە، هیلاری نووسیویەتی، “بەردەوامبە لە سەماکردن”.
هیلاری کلینتۆن کاندیدی پێشووی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە لەکاتێکدا وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بووە لە ساڵی 2012 لە کۆڵۆمبیا سەما دەکات، لەگەڵ وێنەکەشدا نووسیویەتی، “بەردەوامبە لە سەماکردن”.
هیلاری کلینتۆن لە تویتەکەیدا ئاماژەی بۆ ناوی سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلەندا کردووە، لە هەمان کاتدا سانا مارین بۆی نووسیوە “سوپاس” لەگەڵ هێمای دڵێک.
بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکی سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلەندا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کە لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانیدا سەما دەکات مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و باس لەوەکرا کە مارین ماددەی هۆشبەری بەکارهێناوە.
As Ann Richards said, “Ginger Rogers did everything that Fred Astaire did. She just did it backwards and in high heels.”
Here’s me in Cartagena while I was there for a meeting as Secretary of State.
Keep dancing, @marinsanna. pic.twitter.com/btAtUFOcNV
— Hillary Clinton (@HillaryClinton) August 28, 2022