مستەفا كازمی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات.

لە پەیامەكەی مستەفا كازمیدا هاتووە، “برای بەرێزم بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەكەین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان بەسەرۆكی ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان”.

هەر لە پەیامەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هاتووە، “هیوای سەركەوتنی تەواوتان بۆ دەخوازین لە تەواوكردنی كاروانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چەسپاندنی پایەكانی دیموكراسی و ئازادی و بونیادنانی وڵاتە ئازیزەكەمان لەسەر بنەمای ئاشتی و خۆشەویستی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم تاكەكانی گەلە بەخشندەكەماندا ڕێز و پێزانینی بێپایانمان قبوڵبكەن”.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی: كازمی بە هاككەری دەزگای هەواڵگری ئەنجامی هەڵبژاردنی ساختەكردووە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی سەركردایەتی: سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵبژێردرا تا چاکسازییەکانی درێژە پێبدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی: دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە

وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاوڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندوە. وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share