ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆبووەوە و بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژارد

بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕاپۆرتێكی زارەكیی ھەمەلایەنەی لەسەر دۆخی گشتیی هەرێم بە تایبەت گوزەران و ژیانی خەڵكی كوردستان، عێراق، ناوچەكە، پرسی ڕێكخراوەیی و حزبی، پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكان، ڕوئیای یەكێتی بۆ داهاتوو، پێشكەشكرد و تێیدا ئامادەبووانی بەرچاوڕوونكرد لەدوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئابوری ، ئەمنییەكان و ڕایگەیاند یەكێتی وەك ھێزێكی بەرپرسیار، دەربەست بە مافەنەتەوەییەكان و بەرپرسیاری نیشمانی لەسەر یەك هێڵی ستراتیژیی كوردستانی سیاسەتی خۆی بە ئەمانەتەوە جێبەجێكردووە.

ئاماژەی بەوەكرد، هەم لە هەرێمی كوردستان هەوڵمانداوە یەكڕیزیی نیشتمانی بپارێزین و كاربكەین بۆ بەھێزتركردنی قەوارەی ھەرێمی كوردستان و ھەم لە عێراقیشدا توانیومانە ئەركە نیشتمانییەكانی خۆمان جێبەجێبكەین لەسەر بنچینەی تەوافق و ھاوبەشێتیی ڕاستەقینە و پاراستنی بنەماكانی دەستوور، كە سەرۆك مام جەلال و باوكە دامەزرێنەرەكانی دیموكراسی لە عێراقی نوێ بناغەیان داناوە هەروەها سەرۆك بافڵ ڕایگەیاند، “ئەم سەنگەی یەكێتی لە سیاسەتیی عێراقیدا بەرھەمی یەكڕیزیی سەركردایەتی و یەك سیاسەتی حزبەكەی سەرۆك مام جەلالە و دەستخۆشی ئەو یەكڕیزی و گیانی بەرپرسیارێتییە حزبییەی لە ھەموو ھەڤاڵانی سەركردایەتی كرد كە ئێستا وای لێهاتوو ھەموو لایەنەكان متمانە بە سەنگ وپێگەو گوتاری یەكێتی بكەن”.

ئەنجومەنی سەركردایەتی لە گفتوگۆكانیاندا دەستخۆشیان لە سەرۆك بافڵ و تیمی یاوەریكرد لە بەغداد كە سیاسەتەكانی ماوەی ڕابردوو پێگەی یەكێتی وەك زەمانی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال بوژاندووەتەوە و سەنگی سیاسەتی كوردستانی لە عێراق و ناوچەكە بەرزكردووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوابەدوای ئەوە بەپێی ئەجنێدای كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەسەر تەوەری ڕاسپاردەكانی دیداری یەكێتی و ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆ كرا.

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەكێتی ڕوونیكردەوە كە ڕاسپاردەكان بەسەر سیانزە لیژنەدا دابەشكرابوون و گەڵاڵەی بیروبۆچوونی ھەزاران كادرو تێكۆشەری دێرین و نوێی یەكێتییە لە ھەموو ئاست و بوارەكان، تەنانەت دۆستانی یەكێتیش لە ئەكادیمست و پسپۆڕان بەشدارییان تێداكردبوو كە ئەمە دیاردەیەكی دیموكراسی حزبییە جێی دڵخۆشییە.

ئەنجومەنی سەركردایەتی دوای گفتوگۆ سەرجەم ڕاسپاردەكانی دیداری یەكێتی پەسەندكرد و ئۆرگان و دامەزراوەكانی یەكێتی ڕاسپارد هەریەكە و لەلایەن خۆیەوە جێبەجێیان بكات.

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە هەمواری پەیڕەوی ناوخۆ بەپێی ھەلومەرجی نوێی ژیانی حزبایەتی یەكێتی.

ئاماژە بەوەش كرا، لیژنەی پەیڕەو سەرجەم ئەو گۆڕانكارییانەی خستەبەردەم ئەنجومەنی سەركردایەتی كە بۆ گەشەكردنی ژیانی حزبایەتیی یەكێتی پێویستن دوای گفتوگۆی تێروتەسەلی ھەڤاڵانە پەیڕەوە نوێیكە پەسەندكرا.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “پاشان بەپێی پەیڕەوی نوێ كە سیستمی ھاوسەرۆكی نەھێشت، بۆ تەئكیدكردنەوەی ئاسایی و نەریتی حزبایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، خۆی كاندیدكرد بۆ ئەركی سەرۆكایەتیی یەكێتی و ئەنجومەنی سەركردایەتیش بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ھەڵبژارد.

بابەتی پێشتر

تێنسی سەرزەوی ئەفسانەیەک لەدەستدەدات

بابەتی دواتر

بەشداریکردنی لوکاکو لە "دێربی میلان" گومانی لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئەمڕۆ هەور دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆش ئاسمان هەور و…
Total
0
Share