میلان گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی شالکە کۆتایی پێهێنا

یانه‌ی ئه‌ی سی میلان زۆر نزیکە له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2022 گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بەرگریکارێکی یانەی شالکەی ئەڵمانی واژۆ بکات.

یاریزانە ئەڵمانییەکە ناوی مالیک تیاوە، بڕیارە جێگەی ئالیسیۆ ڕۆمانۆلی بگرێتەوە کە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان بە شێوەیەکی ئازاد یانەکەی بەجێهێشت.

رۆژنامەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، ئەو یاریزانە ئەڵمانییە ئه‌مڕۆ یەکشەممە ده‌گاته‌ شاری میلانۆ و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی له‌ ڕۆژی دووشەممە.

تۆڕی ئیتاڵییه‌که‌ جه‌ختی کردووه‌ته‌وه‌، کە بەهای گرێبەستەکە لە نێوان پێنج بۆ شەش ملیۆن یۆرۆدایە، به‌ زیاده‌ی گرێبه‌سته‌که‌شه‌وه‌ که‌ پاداشته‌کان له‌خۆده‌گرێت.

تیاو دەتوانێت وەک سه‌نته‌ری به‌رگریکردن و بەرگریکاری ڕاست و ناوه‌ندی به‌رگریکردن یاری بکات.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو پاریس و مۆناكۆ یاریی لوتكە دەكەن

بابەتی دواتر

ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ کامیان گرەوی "گەوهەرەکەی ئینگلتەرا" دەباتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فێرمینۆ لە بەرشلۆنەوە نزیکە

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ ڕەزامەندیی نیشانداوە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات. گرێبەستی…
Total
0
Share