بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی محەمەد كەریم خەفاجی، وەزیری كشتوكاڵی عێراق، لەگەڵ ماریا فەرهاد شاجوانی عێراق لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە.
لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە ڕەخنە لە وەزیری كشتوكاڵ گیراوە كە ئەمڕۆ شەممە، چووەتە وەزارەت، تا لە نزیكەوە چاوی بە ماریا فەرهاد شاجوانی عێراق بكەوێت، لە كاتێكدا ئەمڕۆ پشووی فەرمییە.
دواتریش وەزیری كشتوكاڵ نووسیویەتی، “لەگەڵ شاجوانەكەی عێراق، تاوتوێی دۆخی كشتوكاڵی عێراق-مان كردووە”.