ئەمریکا و بەریتانیا چەند شارێکی یەمەنیان کردە ئامانج

شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆردوومانی پایتەختی یەمەن و چەند شارێکی وڵاتەکەیان کرد و هەشت بنکەی حوسییەکان بە ئامانج گیراون.

بە گوێرەی زانیاری میدیا جیهانییەکان هێرشەکان بۆ سەر بکەی  حوسییەکان لە هەر یەک لە شارەکانی سەنعا و سواد و دیلمی و حەفا‌و نەهدێنی بووە و هێرشە موشەکییەکەی هێزەکانی ئەمریکا و بەڕیتانیا چڕ بووە.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە کەناڵی جەزیرەی راگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان بەرفراوان و فرەلایەنە بوون و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو هێرشانە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە بە پشتیوانی وڵاتانی دیکە دەستیان پێکردووە.

بەرپرسەکە روونیکردەوە، هێرشەکان سەکۆی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کۆگاکانی چەکیان کردۆتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسەدە: هەوڵی هەڵاتنی داعشییەكان پیلانی دەرەكی و بەتایبەت توركیا بوو‏

فەرماندەیەكی هەسەدە بوونی دەستی دەرەكی، بەتایبەت توركیا دووپاتدەكاتەوە لە ڕووداوەكانی حەسەكە، دەڵێت، نیازەكە هێنانەدەرەوەی سەرجەم چەكدارەكانی داعش بووە…
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە ئەرێنی

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، “گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی”. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند،…
Total
0
Share