لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەولێرەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شادی سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک.ی.م.) دەستگیرکرد، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو بەپێی مادەی (456) لە یاسای سزادان.
ڕاشیگەیاند، لەئێستادا تۆمەتبار ڕاگیراوە.