لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە دۆڵی باڵەیان سێ كەس گیانیان لەدەستدا كە ئەندامی یەك خێزانن.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، کەمێك لەمەوبەر ڕووداوێكی هاتوچۆ لە گوندی خەزێنە لە دۆڵی باڵەیان ڕوویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیكەش برینداربوون.
باسی لەوەشكرد، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە باوک و کوڕێک و برژانەكەیەتی، بریندارەكانیش لەهەمان خێزانن.