سەرۆکی نوێی شارەوانیی نیویۆرک کێیە؟

لە هەڵبژاردنی شارەوانیی نیویۆرک زەهران مەمدانی کاندیدی دیموکراتەکان توانی سەرکەوتنێکی چاوەڕواننەکراو بەدەستبهێنێت.

زەهران مەمدانی لەدایکبوونی ساڵی 1991 ە و بە رەچەڵەک موسڵمانی هیندییە، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا روویان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە و لە ساڵی 2018 رەگەزنامەی ئەمریکی پێبەخشراوە.

ناوبراو چالاکوانێکی سیاسییە و سەر بە حزبی دیموکراتەکانی ئەمریکایە و لەم چەند ساڵەی دواییدا ناوبانگی دەرکردووە.

مەمدانی لە یەکەم هەڵسەنگاندن لەدوای هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا، توانی شکست بە حزبی کۆمارییەکان بهێنێت و وەک نوێنەری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانی ویلایەتی نیویۆرک سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

ویلایەتی نیویۆرک گەورەترین ویلایەتی ئەمریکایە، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لەلایەن کەسایەتییەکی موسڵمان، ئاسیایی شارەوانییەکەی بەڕێوەببرێت.

مەمدانی دەبێتە گەنجترین سەرۆکی شارەوانی ویلایەتەکە بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەستبەکارببێت.

لەیەکەم وتاری دوای دەستبەکاربوونی مەمدانی وتی، “من گەنجێکی موسڵمانی سۆسیالیستی دیموکراتم، مەحاڵە سازشیان لێبکەم”.

دەشڵێت، “ئەم سەرکەوتنە رێگەیەکە بۆ شکستپێهێنانی ترەمپ”.

لە یەکەم کاردانەوەش بەرامبەر ئەو سەرکەوتنە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، “مەمدانی پشتگیری دۆسیەی فەلەستینە، ئەو رقی لە جولەکەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل.. دەیان کەس کە ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە توشی هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ بوون

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل توشبوونی دەیان هاوڵاتیی وڵاتەکەی بە هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ ڕاگەیاند، یەکێک لە ئەگەرەکانیش بۆ کوتانیان بە…
Total
0
Share