كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، چاوەڕواندەكرێت سبەی لیستی مووچەی مانگی چوار بخرێتە بەردەم وەزارەتی دارایی عێراق كە وردبینی تێدابكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، حكومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی خۆی دابەشدەكات و دواتر دەستدەكرێت بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێم تایبەت بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن گەیشتە كۆمسیۆن

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی تایبەت بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێگەیشت. جومانە غەلای، وتەبێژی…
Total
0
Share