شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە دیدارێكيدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە ڕێكخراوەتەوە و مووچەكەیان دەخرێتە سەر بانكەكان و وتیشی، “دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە دەكەینە كارتی ئەلیكترۆنی و دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە یەك سەرچاوەی داهاتی هەبێت”.
ڕاشیگەیاند، “لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا كە بوومەتە وەزیر ئابوونەی حزبیمان لە وەزارەت قەدەغەكرد و سەرجەم چالاكيی حزبی و سیاسیمان لەسەر ئاستی وەزارەت قەدەغەكرد و توانیمان قەرزی چارەسەری بریندارانی شەڕی داعشیش خەرجبكەین.
لەبارەی پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكەش، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، 95%ی كارەكانی ئەو دوو لیوایە تەواو بووە و مستەفا كازمی بەڵێنیداوە كارەكانیان تەواوبكات و چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكەین و چوار بنكەی هەماهەنگیی هاوبەشمان لەگەڵ سوپای عێراقدا هەیە.