بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییەك لەهەوڵێكی كوشتن ڕزگاركراو تۆمەتبارەكەش دەستگیركرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ هاوڵاتییەكیان لەهەوڵێكی كوشتن ڕزگار كرد و تۆمەتباری ڕووداوەكەشیان دەستگیركرد.
ئاماژە بەوەش كراوە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەكانی پۆلیس كە لە ماڵێكدا لەگەڕەكی بەكرەجۆ شەڕبووە، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە دەستگیربكرێت كە بە چەقۆ ھەوڵی كوشتنی ھاوڕێیەكی دابوو .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ھێزەكانی پۆلیس بریندارەكەیان گەیاندە نەخۆشخانە و لە مردن ڕزگاریان كرد و لە ئێستادا تۆمەتبار كە لەدایكبووی ساڵی 2003، عەرەب بووە و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.