داوای بەکارهێنانی کارتی پرتەقاڵی دەکرێت

ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکاری ماڵپەڕی “تۆڵک سپۆرت”ی بەریتانی، سیمۆن جۆردان داوای بەکارهێنانی کارتی پرتەقاڵی دەکات و ئەو بابەتەش مشتومڕی لەنێو میدیاکار و هەوادارانی تۆپی پێدا دروست کردووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە ئەوە یەکەم جار نییە بیرۆکەی بەکارهێنانی کارتی پرتەقاڵی لەنێوان زەرد و سوور لە بواری تۆپی پێ پێشنیاز دەکرێت، بەڵکو جیروم شامپین کە پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکی فیفا بووە، بە هەمان شێوە هەوڵیداوە کار لەسەر ئەم بابەتە بکات.

بە وتەی سیمۆن جۆردان، کارتی پرتەقاڵی باشترین چارەسەرە بۆ حاڵەتە ناڕوونەکان، یاخود ئەو ڕووداوانەی لەنێو یاریگادا ڕوودەدەن و شایەنی کارتی سوور نین، نموونەش بەوە دەهێنێتەوە، کە یاریزانێک دوای وەرگرتنی کارتی زەرد دەتوانێت گۆڵ تۆمار بکات و درێسەکەی فڕێبدات، بەڵام بەهۆی ئەم ڕەفتارەوە کارتی زەردی دووەم وەردەگرێت و بەکارتی سوور لە یاریگا دەکرێتە دەرەوە، لە کاتێکدا ئەم حاڵەتە دەکرێت بە کارتی پرتەقاڵی چارەسەر بکرێت، کە بۆ ماوەی 10 خولەک یاریزان لە یاریکردن دادەبڕێت و دواتر دەگەڕێتەوە ناو یاریگا.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن بۆ میدیاکان: بۆ ئێمە شێتین

بابەتی دواتر

مۆدریچ.. ئەسیستێک بە گرێبەستی وەرزێک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاهێنەری عێراق دوورخرایەوە

بەبڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، زیلیکۆ پترۆڤیچ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ‏لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، ئەوەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە…
Total
0
Share