زانكۆی سلێمانی بڕیاریدا

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری داخستنی بەشی فیلمسازی لە زانكۆكە هەڵوەشایەوە بۆ ئەمساڵ كار بەو بڕیارە ناكرێت.

د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی زانكۆدا بڕیاری داخستنی بەشی فیلمسازی لە زانكۆی سلێمانی هەڵوەشایەوە كە پێشتر بڕیاری داخستنی درابوو.

ئاشكرایكرد، پێشتر كە بڕیاری داخستنی بەشی فلیمسازی لە زانكۆی سلێمانی درا بەهۆی نەبوونی مامۆستای پسپۆر بووە بۆ ئەو بەشە، بەڵام لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی زانكۆدا ئەو بڕیارە هەڵوەشایەوە و هەوڵدەدرێت چارەسەری گرفتەكان بكرێن.

بابەتی پێشتر

لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا سێ كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

ئەمریکا هێرشی کردە سەر دوو پێگەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سوریا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share