نەتەوە یەكگرتووەكان: 43 دەستدرێژیی سێكسی لە ئۆكرانیا تۆماركراون

سكرتێری نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، دۆخی شەڕ لە ئۆكرانیا بەردەوامە و پێشێلكاری بەرامبەر خەڵكی ئاسایی لە ئۆكرانیا ئەنجامدەدرێت و لە سەرەتای جەنگی ئۆكرانیاوە 43 دەستدرێژیی سێكسی تۆماركراوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، سكرتێری نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند، دۆخی جەنگ لە ئۆكرانیا بەردەوامە و هیچ هێوربوونەوەیەك بەدیناكرێت و پێشێلكاریی مافی مرۆڤ لە ئۆكرانیا بەرامبەر خەڵكی ئاسایی ئەنجامدەدرێت.

ئاشكرایكرد، وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا دەبێتە جێی بایەخ و نابێت مەترسی بكەوێتە سەر.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای جەنگی ئۆكرانیاوە 43 دەستدرێژیی سێكسی تۆماركراون.

بابەتی پێشتر

نزمترین ئاستە لە بیست ساڵی ڕابردوودا.. بەهای یۆرۆ كەمترە لە دۆلار

بابەتی دواتر

توانا كەمال: دەستگیرنەكراوم و هەر كارێكم كردبێت بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share