نزمترین ئاستە لە بیست ساڵی ڕابردوودا.. بەهای یۆرۆ كەمترە لە دۆلار

بەهای بۆ كەمترین ئاستی خۆی لە 20 ساڵی ڕابردوودا دابەزی، لە سایەی زیادبوونی ترسی ئەوروپا دەربارەی پێویستییەكان بە وزە و گەشەی ئابوری.

ئەمەش لەكاتێكدایە دۆلار بەرامبەر دراوە سەرەكییەكانی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ یۆرۆ لە بەرامبەر دۆلار گەیشتە نزمترین ئاستی ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو، کەمبوونەوەی چالاکییەکان لە ناوچەی یۆرۆ لە مانگی ئابدا ترسی ئاڵوگۆڕكارانی دراوی سەبارەت بە کاردانەوەی قەیرانی وزە پشتڕاستکردەوە. لە نزیكەی كاتژمێر 9:15 بە كاتی گرینچ یۆرۆ بە 0.04% دابەزی و گەیشتە 0,9939 دۆلار، دوای ئەوەی پێشتر گەیشتە 0,9901 دۆلار.

ئەمەش ئاستێكی بێپێشینەیە لە كانونی یەكەمی 2002ەوە، ساڵێك پاش دەستكردن بە ئاڵوگۆڕكردنی.

پێوەرەكانی چالاكییەكانی كەرتی تایبەت لە ناوچەی یۆرۆ لە مانگی ئابدا بۆ 49.2 خاڵ دابەزیوە، كە لە ماوەی 18 مانگدا نزمترین ئاستە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی سەردانی عەدنان موفتی كرد

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: 43 دەستدرێژیی سێكسی لە ئۆكرانیا تۆماركراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share