ئەمڕۆ چامپیۆنز لیگ دەستپێدەكاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، هەشت یاریی لە گەڕی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنز لیگ بەڕێوەدەچن، یاریی لوتكە لە نێوان ئەتڵەنتا و مانچستەر یونایتد دەكرێت.

ڕكابەرییەكانی چامپیۆنز لیگ گەیشتۆتە گەڕی چوارەم و ئەمڕۆ لە دوو كاتی جیاوازدا هەشت یاریی دەكرێن.

كاتژمێر 8:45 خولەك دوو یاریی بەڕێوەدەچن، چێڵسی-ی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو دەبێتە میوانی مالمۆ-ی سویدی.

وۆڵفسبۆرگی ئەڵمانیش ڕووبەڕووی سالزبۆرگی نەمسایی دەبێتەوە.

كاتژمێر 11:00ی شەویش چەند یارییەكی دیكە دەكرێن، گرنگترینیان ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو یانەی ئەتڵەنتای ئیتاڵی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییە.

هەرچی یانەی بەرشلۆنەشە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی دینامۆكیێڤ دەبێتەوە.

بایرن میونشنی ئەڵمانیش لە ئالیانز ئارینا میوانداریی بەنفیكای پۆرتوگالی دەكات.

هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و زینیت سان پیترسبۆرگ-یش لە ئالیانز ئەرینا ستادیۆم بەیەك دەگەن.

سێ شەممە:

مالمۆ – چێڵسی  8:45

وۆڵفسبۆرگ – رێد سالزبۆرگ 8:45

دینامۆكیێڤ – بەرشلۆنە 11:00

بایرن میونشن – بەنفیكا  11:00

ڤیاریاڵ – یۆنگ بۆیز  11:00

ئەتڵەنتا – مانچستەر یونایتد  11:00

یوڤانتۆس –  زینیت  11:00

ئیشبیلیە – لیل  11:00

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری هازارد ببێت

بابەتی دواتر

كێشەی دڵ، ئەگوێرۆ سێ مانگ دووردەخاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share