وشکەساڵی لە ئەمریکا شوێنپێی دەیناسۆرێک دەردەخات کە تەمەنی 113 ملیۆن ساڵە

ئەو وشکبوونەوە توندەی ئاوی ڕووبار و دەریاچەکانی تەکساسی گرتووەتەوە، شوێنپێی دەیناسۆرێک دەرکەوتووە کە تەمەنی بۆ 113 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و زیاتر لە 20 ساڵە شوێنەواری لەوشێوەیە نەدۆزراوەتەوە.

جێف دیوس، بەرپرس لە پارکی دۆڵی دایناسۆرەکان لە تەکساس دەڵێت، “ئەمانە جوانترین شوێنپێیەکانی جیهانن کە دەستکارینەکراون و وەک خۆیان ماونەتەوە”.

پۆڵ پیکەر ئەو کەسەی وێنەی شوێنپێکانی دەیناسۆرەکەی تۆمارکردووە و دۆزیویەتییەوە دەڵێت، کەمێک خۆڵ و لیتەمان لابرد و ئەو شوێنپێیەمان دۆزییەوە کە تەمەنی 113 ملیۆن ساڵە و لە ساڵی 2000ـەوە شوێنپێی لەوجۆرە نەدۆزراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

سێ بەرپرسی گەورە شەش ساڵ زیندانیدەكرێن

بابەتی دواتر

تەنها 15 ڕۆژ مۆڵەتە..دەستەی گەشتوگوزار زمانی کوردی بۆ شوێنە گەشتیارییەکان دەکاتە مەرج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share