كاروان گەزنەیی: حكومەتی هەرێم زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری هاوڵاتییان قەرزارە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری هاوڵاتییان قەرزارە و ڕۆژانەش هاوڵاتییان بە قەیرانی زیاتر دەسپێردرێن.

كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “متمانە دروست نابێت كە بەرپرس و كوڕەكانیان و بازرگانەكان خاوەنی دەیان هەزار مەتر زەوی بن، خاوەنپێداویستییەكی تایبەت خاوەنی 10 مەتر زەوی نەبێت و تا ئێستاش حكومەتی هەرێم زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری هاوڵاتییان قەرزدارە و وتەبێژی حكومەت دەڵێت، پارەكە لای ئێمە نیيە و دەبێت هاوڵاتییان لە حكومەتی عێراقی وەربگرنەوە”.

ڕاشیگەیاند، “ڕۆژانە هاوڵاتییان بە قەیرانی زیاتر دەسپێردرێن، لە بەنزینەوە بۆ غاز، تائێستا لە وڵاتێكی خاوەن نەوتی، نەتواندراوە كارەبای 24 كاتژمێری دابینبكرێت، كێشەكانی ئاو و بێكاری كە دوو مەترسیدارترین كێشەن، حكومەت هیچ بەرنامە و پلانێكی بۆیان نییە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر: كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن و شكاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

خاشاك مۆسیقای ڕاگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share