چارەنوسی موچەی فەرمانبەرانی عێراق نادیارە

وەزارەتی دارایی عێراق چاوی لەوەیە پەرلەمان پرۆژەیاسا نوێیەكەی قەرزكردن پەسەند بكات بۆ ئەوەی موچەی مانگی ئەیلول-ی فەرمانبەرانی پێ دابین بكرێت، سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی ئاشكرایدەكات، تا دوای ناوەڕاستی ئەم مانگە موچە دابەش ناكرێت.

سەرچاوەیەكی حكومی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەكەم بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، “وەزارەتی دارایی عێراق نەختینەیی تەواوی لەبەردەستا نییە بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران، ئەوەش وای كردووە پرۆژەیاسایەكی خێرای قەرزكردن ئامادە بكرێت لەلایەن حكومەتەوە و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، حكومەت چاوەڕوانە كە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات”.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەگەر پرۆژەیاسا نوێیەكەی قەرزكردن پەسەند نەكرێت ئەوا وەزارەتی دارایی عێراق ناتوانێت موچەی مانگی ئەیلول-ی فەرمانبەران خەرج بكات، ئەوەشی خستەڕوو، “بە دڵنیاییەوە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق تا دوای ناوەڕاستی ئەم مانگە دابەش ناكرێت، كە كۆتایی چلەی ئیمام حسێن و دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانە”.

وەزارەتی دارایی چاوەڕوانە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان، كاری یەكەمی ئەو ئەنجومەنە تاووتوێكردنی پرۆژەیاسا نوێیەكەی قەرز بێت كە لەلایەن حكومەتەوە ئاڕاستەی كراوە.

ئەوە لەكاتێكدایە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی پڕۆژەیەكی تری بۆ قەرزكردن پێشكەشكردووە وەك ئەوەی ئیشی وەزارەتەكە تەنها قەرزكردن بێت و ئەوەشی خستەڕوو، “پرسی موچە لە ئەستۆی پەرلەمان نییە و لە ئەركەكانی حكومەتە”.

بابەتی پێشتر

قەرزەكانی هەرێم بۆ گەیشتە 28 ملیار؟.. ئامانج ڕەحیم ڕونیدەكاتەوە

بابەتی دواتر

هۆشداری دەربارەی خراپتربوونی دۆخی كۆرۆنا لە سلێمانی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعش خۆڵبارینی قۆستەوە و هێرشیكرد

لەگەڵ چڕبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین و كەمبوونەوەی مەودای بینیندا، چەكدارانی داعش هێرشیانكردەسەر هێزەكانی حەشد. شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند،…
Total
0
Share