بومەلەرزەیەکی بەهێز ئەفغانستانی هەژاندەوە

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر ئەفغانستانی هەژاند.

وەزارەتی باری لەناکاوی کازاخستان بڵاویکردەوە، چەقی بومەلەرزەکە لە دووری 890 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری ئالماتای کازاخستان بووە.

تا ئێستا دامەزراوە فەرمییەکانی ئەفغانستان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکەوە ئاشکرانەکردووە.

لە 7 ی ئابی ئەمساڵ بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری هیراتی ئەفغانستانی هەژاند بەهۆیەوە دوو هەزار و 500 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان هەزاریش بریندار و بێ ماڵ و حاڵ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی…
Total
0
Share