فەرماندەی پۆلیسی كەركوك خۆی پارێزگاری لە باڵەخانەی دادگا كرد

ئەمڕۆ دوای ئەوەی سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك هاوشێوەی دادگاكانی دیكەی عێراق كارەكانی ڕاگرت فەرماندەی پۆلیسی كەركوك كە كوردە خۆی ئەركی پارێزگاریكردنی باڵەخانەكەی گرتبووە ئەستۆ.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی كەركوك بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك هاوشێوەی دادگاكانی دیكەی عێراق كارەكانی ڕاگرت، لیوا كاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی كەركوك خۆی ئەركی پارێزگاریكردنی لە باڵەخانەی دادگا گرتبووە.

فەرماندەی پۆلیسی كەركوك ئاماژەی بەوەش كردبوو، كە دەسەڵاتی دادوەری ” هێڵی سوورە ” لەهیچ كەس قبوڵناكرێت تێكەڵ بابەتی سیاسی بكات.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ڕووداوێكی وەرگەڕان گەنجێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی موچە ڕاگەیەندرا

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی ئێستا”ی ڕاگەیاند، “ڕۆژی یەكشەممە 24ی كانونی دووەم، دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات.” بە…
Total
0
Share