پەرلەمانی كوردستان لیژنەیەك بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری هەرێم پێكدەهێنێت

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوونەوە و بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی لیژنەی یاسایی بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند بە مەبەستی نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، بە سەرپەرشتی د. ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەوەری یەكەمی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بووە لەسەر پرسی نووسینەوەی دەستوور، ئاماژەش بە ناوەڕۆكی ئەو نامەیە كرا كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستانی كردبوو سەبارەت بە نووسینەوە و ئامادەكردنی ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستان، لەمبارەیەوە ڕاوبۆچوونی سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمان خرایەڕوو، سەرجەمیان كۆكبوون لەسەر بوونی دەستوورێك بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێشنیازكرا لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان ڕابسپێردرێت بۆ ئامادەكردنی پێشنیازەیاسایەك بە مەبەستی دروستكردنی لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ نووسینەوەی ڕەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستان.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، كاری لەپێشینەی پەرلەمان بریتی دەبێت لەو پڕۆژە و پێشنیازە یاسایانەی كە بە قۆناغە پەیڕەوییەكاندا تێپەڕیوون و دەخرێنە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان، هاوكات فراكسیۆنەكان لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و كۆمسیۆن، ڕاوبۆچوونەكانی خۆیان خستووەتەڕوو.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە<br>دەمانەوێت یاسایەکی سەردەمییانەمان ھەبێت کە لەگەڵ دۆخی ھەرێم بگونجێت

بابەتی دواتر

ئەمساڵ زیاترە لە كۆی دوو ساڵی ڕابردوو<br>وەبەرهێنان لە سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share