شارەزایەکی کەشناسی: یەکەم رۆژی جەژن باران و هەورەبروسکە دەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت و پلەی گەرمییش جێگیر دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، سبەی یەکشەممە، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە ئەنجامی درێژبوونەوەی کەشێکی ناسەقامگیر لە دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، ئاسمان بەزۆری نیمچەھەوردەبێت، بای باشور و باشوری رۆژھەڵات بەخێرایی 20-40 کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا لە کاتەکانی نیوەڕۆوە چالاک دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و ناڕوونیی ھەوا لە سەرجەم ناوچەکان ھەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق، تاوەباران و ھەورەبروسکە بە رێژەی جیاجیا دەستپێدەکات و لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، ناوچەکانی دیکەی عێراق و سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە زیاتر لە نمەبارانی پچڕپچڕ پێکدێت و لە ھەندێک شوێنیشدا، تاوەبارانی باش و مامناوەند چالاک دەبێت لەگەڵ دروستبوونی ھەورە بروسکەدا، پلەی گەرمییش بەراورد بە ئەمڕۆ، جێگیر دەبێت .

ئەوەشیخستووەتەڕوو، کاریگەریی ئەو شەپۆلە، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 31/3/2025، چالاکتر دەبێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی پارێزگای ھەولێر، دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران و راپەرین و ناوچەی شاخاویی پارێزگای سلێمانی، ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ و بارینی تەرزەش دەبێت، پلەی گەرمییش 4 تا 6 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ و سبەی نزمدەبێتەوە و ئێوارەی ھەمان رۆژ، کۆتایی بەو ناجێگیرییە لە کەشی ناوچەکانمان دێت.

دەشڵێت، دووبارە لە رۆژی چوارشەممەوە، 2/4/2025 حاڵەتەکە چالاک دەبێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک تاوەباران و ھەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share