بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان لەبارەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، بڕیارە ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆببنەوە و پرسی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
باسی لەوەشكرد، بڕیارە دوای دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان لە سەرەتای مانگی داهاتوو، پرسی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن پرسی سەرەکیی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بێت.