شێخی سعودیە یانەی ئینتەر میلانیش دەکڕێت

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا جەخت لەوە دەکەنەوە، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە سەرکەوتوبووە لە دانوستاندنەکان بۆ کڕینی یانەی ئینتەر میلان.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئینتەرناشناڵ بزنس تایمز”، سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە بەسەرۆکایەتی شێخ محەمەد بن سەلمانی شازادەی سعودیە، سەرکەوتووبوون لە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی تەواوی پشکەکانی یانەی ئینتەر میلان لە کۆمپانیای سونینی چینی.

گواستنەوەی خاوەنداریەتی ئینتەر لە چینییەکانەوە بۆ سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە، نزیکەی ملیارێک دۆلاری تێدەچێت (884.109 ملیۆن یورۆ).

سەرچاوەکە نووسیویەتی، هەوڵەکانی ئیدارەی ئینتەر بۆ فرۆشتنی پشکەکان چەندین مانگە دەستیپێکردووە، هۆکارەکەش پەیوەندی بەو قەرزە کەڵەکەبووانەوە هەیە کە لەسەر یانەکە دروستبووە، بووەتە هۆی لەدەستدانی چەندین ئەستێرەی وەک لوکاکو، حەکیمی، هەروەها زیانی دارایی مانگانە بەبڕی 13 ملیۆن یورۆ.

سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە هەنگاوەکانی بۆ داگیرکردنی تۆپی پێێ ئەوروپا بە کڕینی یانەی نیوکاسڵ-ی ئینگلیزی دەستپێکرد، بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا کڕینی یانەکانی ئینتەر میلان و مارسیلیا ڕابگەیەنن، هاوشێوەی سیتی گروپ، گروپێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا لەیەک چێوەدا کۆدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

چاڤی سێ یاریزانی دیکەی لەدەستدا و نەخۆشخانەی بارسا پڕبووە

بابەتی دواتر

فۆرسبێرگ خەڵاتی باشترینی سویدی لە چنگی ئێبرا دەرهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشداریکردنی مێسی مسۆگەرنییە

مێسی گەڕاوەتەوە بۆ ئەرجەنتین بەڵام بەشداریکردنی بەرامبەر پاراگواى مسۆگەرنییە. ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال دوو یاریی بەرامبەر پاراگواى و…
Total
0
Share