ئیسرائیل: ئەگەر پێویستبکات هێرش بۆ سەر ئێران ئەنجامدەدەین

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرایکرد، کەلێنی زۆر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا هەیە و دەشێوێنرێت.

بینی گانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریدا لە کاردانەوەکانی وڵاتەکەی لە ئەگەری هەڕەشەکانی ئێران و دەستگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی وتی، “دوورنییە هێرش بکەینە سەر ئێران ئەگەر پێویستبکات”.

ئەمە لەکاتێکدایە هەوڵەکانی ئێران و خۆرئاوا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 بەردەوامە، کە لە ساڵی 2018دا ئەمریکا تاکلایەنانە کشایەوە.

لە ئەگەری شکستهێنانی ئەو هەوڵانەدا مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە زیاتر دەبن، بەتایبەت کە ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی دەکات بۆ سەر تاران ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستبهێنن بۆ ڕێگریکردن لە دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، هەروەها تاران هۆشداری وەڵامدانەوەی توند دەدات بۆ هەر جوڵەیەکی ئیسرائیل دژی وڵاتەکەی.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریکای بە دواخستنی گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی تۆمەتبارکرد وتیشی، “ئێران ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی دەوێت کە مافە ڕەواکانی تێدا پارێزراوبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: هێزەکانمان درۆنێکی چـ.ـەکدارەکانی نزیک لە دیمەشقیان خستەخوارەوە

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایدەگەیەنێت، درۆنێکی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە دیمەشق خراوەتەخوارەوە کە بۆمبی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. ئاسایشی ناوخۆی…
زیاتر ببینە

رۆیتەر: تورکیا پرۆژەیاسایەک سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەندامانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـە ئامادەدەکات

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەم مانگەدا لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاسایەک دەکرێت کە رێگە بە گەڕانەوەی…
Total
0
Share