پەرلەمانتارێك: چوار ساڵی داهاتوو ڕێژەی بێكاری لە هەرێم بۆ سەروو یەك ملیۆن كەس بەرزدەبێتەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان هۆشداریی دەدات لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێكاریی لە هەرێم و دەڵێت، لە چوار ساڵی داهاتوو زیاتر لە یەك ملیۆن كەس بێكار دەبن.

كاروان گەزنەیی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی داتاكان ڕێژەی بێكاری تا دێت زیاتر دەبێت.

بەپێی داتاكانی ئەو پەرلەمانتارە لە ئێستادا گەنجانی بێكار بەمشێوەیە:

تەمەنی 15 ساڵی 137 هەزار و 83 كەس.

16 ساڵی 138 هەزار و 34 كەس.

تەمەنی 17 ساڵی 136 هەزار و 17 كەس.

تەمەنی 18 ساڵی 132 هەزارو 563 كەس.

تەمەنی 19 ساڵی 126 هەزار كەس .

كە بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە كۆی گیشتی بۆ چوارساڵی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان دەكاتە 670 هەزار و 834 كەس و بێكار دەبن.

گەزنەیی دەشڵێت، سەرباری ئەوەی كە لە ئێستادا سەروو 250 هەزار كەس بێكارە، بۆیە لە چوار ساڵی داهاتوو ڕێژەی بێكاری لە هەرێم بۆ سەروو یەك ملیۆن كەس بەرز دەبێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە هۆشداریی ئەوەش دەدات، كە دەبێت حكومەتی هەرێم هەلی كار دابینبكات بۆ گەنجان، چونكە كێشەیەكی گەورەیە و تا ئێستا چارەسەر نەكراوە و حكومەتیش خەمخۆری جددی نەبووە.

پێشیوایە، ئەو بێكارییە وایكردووە گەنجان هەرێمی كوردستان جێبهێڵن.

ئاشكراشیكرد، داوایانكردووە دووبارە پڕۆژەیاسای قەرزی بچوك بگەڕێندرێتەوە تاوەكو گەنجان سوودمەندبن لێی.

بابەتی پێشتر

تەقە لە کامێراکانی پێوانی خێرایی هاتوچۆ کرا

بابەتی دواتر

كەسێكی بە چەقۆ برینداركردبوو هەڵاتبوو.. پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خەلەكان سەوز دەكرێت

قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی نیشتمانیی چاندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی…
زیاتر ببینە

سالار مەحمود: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمە زیاتر دوابكەوێت زیانی گەورە بە پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی دەگەیەنێت

لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمە زیاتر دوابكەوێت زیانی گەورە بە پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی…
Total
0
Share