شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا ئاشکرایکرد، شاندێکی یەکێتییەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دلاوەر ئازکی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، شاندێکی یەکێتیی ئەوروپا کە بەرپرسانی دۆسیەی عێراقی تێدایە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

ئاماژەی بەوەکردووە، شاندەکە چەند دۆسیە و بابەتێک لەگەڵ حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان تاوتوێدەکەن.

باسی لەوەشکردووە، بڕیاربوو ئەو سەردانە ماوەیەک لەمەوبەر بوایە بەڵام بەهۆی ڕێکارەکانی کۆرۆناوە دواکەوتووە بۆ ئێستا، سەردانەکە لەسەر بنەمای پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپا دەبێت.

بابەتی پێشتر

دەستەی دەسپاكی فۆرمی پاداشت و سزا دەدات بە وەزارەتەكان

بابەتی دواتر

تەقە لە کامێراکانی پێوانی خێرایی هاتوچۆ کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ پشووی رەسمییە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، سبەینێ لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمییە. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە…
Total
0
Share