زاوا و خەزوورێک تەقە لە یەکتر دەکەن

قەڵای هەولێر

پیاوێك و خەزووری لە هەولێر دەستڕێژی گولـلەیان لە یەكدی كرد و یەكێكیان بریندارە.

ڕووداوی تەقەكردنەكە لە بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر شەقامی شۆڕش لە هەولێر بووە، دوو كەس كە زاوا و خەزووری یەكدین، بە چەك تەقەیان لە یەكتر كردووە.

دیار حوسێن پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، یەكێك لە تەقەكەرەكان بە سووكی برینداربووە و دواتر هێزەكانی پۆلیسی هەولێر هەردوو كەسەكەیان دەستگیركردووە.

بابەتی پێشتر

دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی پێنج هەفتەی ڕابردوو بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

مباپی لەگەڵ نێیمار و مێسی ئاشتبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share