بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی قەرزاری جوامێری و ئازایەتیی شەهید ئاكامە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان قەرزاری جوامێری و ئازایەتیی شەهید ئاكامە و رۆڵ و خزمەتەكانی بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەریی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر سەردانی ماڵی عومەر عوسمان باوكی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەری كرد و ستایشی دڵسۆزی و خۆڕاگریی خانەوادەی شەهید ئاكامی كرد كە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو كوردستان.

دواتر سەرۆك بافڵ سەردانی ئارامگەی شەهید ئاكامی كرد و تاجەگوڵینەی رێز و وەفای لەسەر گڵكۆكەی دانا و رایگەیاند، شەهید ئاكام فەرماندەیەكی گرنگ و كاریگەری هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو، خزمەتەكانی لە پاراستنی كوردستان و راستكردنەوەی رێڕەوی حزبیدا لەیادناكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بکەین کە حکومەت پەیڕەوی دەکات

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بکەین کە حکومەت پەیڕەوی دەکات و دەشڵێت، هەموو جومگەکان قۆرغکراون…
Total
0
Share