بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی كەلار-كفری پێنج كەس برینداربوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەر ڕێگەی كەلار-كفری و نزیك گوندی ولی هەییەر ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان پیكابێكی دێر و كیایەكی بارهەڵگری ساركەرەوە ڕوویداوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرنشینەكانی پیكابەكە برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.