وێنە.. کۆتایی بە پێشبڕکێی ماتۆڕسکیلەکان دەهێنرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند کە لە ئەمڕۆوە رێگری لە پێشبڕکێی ماتۆڕسکیل دەکەن و هەر ماتۆڕسکیلێک بەشداریبکات دەستبەسەردا دەگیرێت.

لە راگەیەندراوی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، لە ئەمڕۆوە هەر ماتۆڕسکیلێکی پێشبڕکێکاران لە هەر شەقامێکدا بێت دەستیبەسەردا دەگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، رێگە نادەن دیمەنی مەترسیداری ئەو ماتۆڕسکیلانە لەسەر شەقامە گشتییەکان ببینرێت، ئەمڕۆ دەستیان بەسەر دوو ماتۆڕسکیلدا گرتووە کە لەسەر شەقامی 120 مەتری پێشبڕکێیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: سبەینێ باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێشبینیدەکرێت باران لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
Total
0
Share