وەزیرەكەی سەدر: زۆرینە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەماندان

سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، زۆرینەی فراكسیۆنە كوردی و سونییە گەورەكان لەگەڵ هەندێك فراكسیۆنی شیعە ڕەزامەندن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران.

ساڵح محەمەد عێراقی سەركردەی ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا هانی شوێنكەوتووانی ڕەوتەكەی دا درێژە بە مانگرتنەكەیان لە ناوچەی سەوزی بەغداد بدەن.

بە وتەی ئەو سەرەڕای پاڵپشتییەكان لەلایەن خەڵك بە گشتی، هۆز و میدیاكان، بەڵگە هەن لەسەر پاڵپشتیی خواوەند بۆ هەنگاوەكانیان كە بە “شۆڕشی چاكسازی” ناویدەبات، بارانبارینی لە شاری نەجەف وەك نمونەی یەكێك لەو بەڵگانە ناوبرد.

لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا عێراقی ئاماژەی بەوەكرد، گەورە فراكسیۆنەكانی كورد و سوننە و هەندێك لە شیعەكان ڕەزامەندییان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لێپرسینەوە لە گەندەڵكاران و ئەنجامدانی هەندێك هەمواری دەستوور نیشانداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ناكۆكییەوە هێزەكانی چێوەی هەماهەنگی نەیانتوانیوە لە پێكهێنانی حكومەتدا سەركەوتوو بن.

بابەتی پێشتر

گرفتێكی 18 ساڵەی هەولێر چارەسەردەكرێت

بابەتی دواتر

یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام: ئەو ماڵپەڕانەی ئینتەرنێت کە بلۆککراون پێشتر حەرامکراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرامبەر ئاشکرانەکردنی ئەو کەسانەی خۆپیشاندەران و چالاکوانانی عێراقییان کوشتووە بەناونیشانی…
Total
0
Share