هاوكاتی شەپۆلی خۆڵبارین، پێشبینیی نمەباران لە هەرێمی كوردستان دەكرێت و وادەكەی ڕاگەیەندرا.
سادق عەتییە شارەزای بواری کەشناسی لە عێراق ڕایگەیاند، پێشبینیدەکرێت ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراقی گرتووەتەوە، ببێتە دەرفەتێك بۆ بارینی نمەباران.
بەپێی وتەی عەتییە، دۆخی ناجێگیری کەشوهەوا، پێشبینیی ئەوەی لێدەکرێت لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا لە هەرێم و باكووری عێراق و ناوچەی فوراتی ناوەڕاست كە دەكاتە پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق، نمەباران ببارێت.
پێشتر دەستەی كەشناسیی عێراق، پێشبینیكردبوو لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان و عێراق نزمببنەوە و نمەباران لە ناوچە شاخاوییەكان ببارێت.