له‌ توركیا 31 كۆچبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی هه‌رێم ده‌ستگیركران

ده‌زگای لوتكه‌ ڕایگه‌یاند، 31 كۆچبه‌ر كه‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ ده‌ستیگركراون و بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نیوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ له‌سه‌ر خواستی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاورباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، چه‌ند كۆچبه‌رێك له‌ وڵاتی توركیا و پاش به‌ڕێكه‌وتنیان به‌ ڕێگای كۆچی نایاسایی به‌ره‌و ئه‌وروپا له‌لایه‌ پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستگیركراون كه‌ ژماره‌یان 31 كۆچبه‌ره‌ و له‌ ناوچه‌ی موڵا له‌ كه‌مپی ئایدن و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ زیندانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه‌، نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه‌ش له‌ توركیا هه‌موو هه‌وڵیكی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئازادكردنیان”.

باسی لەوەشكردووە، “كۆچبه‌ره‌كان خه‌ڵكی شاره‌ جیاوازه‌كانی كوردستانی تێدایه‌ به‌تایبه‌ت هه‌ولێر و سلێمانی و چه‌ند كۆچبه‌رێكی ئێزیدیش، بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نیوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ له‌سه‌ر خواستی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان”.

ئاشكراشیكردووە، “هه‌فته‌ی ڕابردوو نزیكه‌ی 15 كۆچبه‌ر دوای ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ كه‌ كۆچبه‌ره‌كان خۆیان به‌خه‌ڵكی وڵاتی سوریا له‌ قه‌ڵه‌مدابوو بڕیاربوو له‌ شاری ئیزمیره‌وه‌ بنێردرێنه‌ شاری ئه‌ده‌نه‌ بۆ ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ سنووره‌كانی سوریا، به‌ڵام به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه‌ توانرا ناردنیان بۆ سوریا ڕابگرێت”.

بابەتی پێشتر

دەستەی مافی مرۆڤ لەبارەی "دەرکردنی" نەخۆشێک هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر بارهەڵگرەكان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share