بۆمبێك تەقییەوە و سێ منداڵی كوشت

لە ئاوایی فەرەج عەرەب لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە بۆمبێك بە چوار منداڵدا تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ لە منداڵەكان گیانیان لەدەستدا.

عەقید شەماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ئاوایی فەرەج عەرەب چوار منداڵ بۆمبێكیان دۆزیوەتەوە و هێناویانەتەوە بۆ نزیك لە ماڵی خۆیان و كاتێك دەستكاریی بۆمبەكەیان كردووە پێیاندا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە سێ لە منداڵەكانیان گیانیان لەدەستدا و منداڵەكەی دیكەش برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سێ لەو منداڵانە تەمەنیان حەوت ساڵان بووە و ئەوەی دیكەیان تەمەنی 14 ساڵ بووە و لە ئێستادا تەرمەكەیان دەبرێتەوە بۆ ناحیەی گوڵاڵە.

بابەتی پێشتر

ئانکالایڤ و نونێز (UFC 277)یان هەژاند

بابەتی دواتر

ڤایناڵدوم لە لووتکەوە بۆ یاریزانێکی نەخوازراو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share