دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی باڵیۆزی عێراق و هاوسەرەکەی لەگەڵ هونەرمەند ڕاغب عەلامە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، ڕێوشوێنی گونجاو دەگرینەبەر.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “به سه‌رنجه‌وه به‌دواداچون بۆ ئه‌و وێنانه ده‌كه‌ین كه له سۆشیال میدیا بڵاوبونه‌ته‌وه لەبارەی باڵیۆزی كۆماری عێراق له شانشینی هاشمی ئوردن”.
جەختیشی كردووەتەوە، “وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌رنجی میدیاكان و ڕایگشتی دڵنیادەكاتەوە كه ڕێوشوێنی گونجاو به زوترینكات ده‌گرێته‌به‌ر، به شێوه‌یه‌ك كه به‌هاكانی دیپلۆماسی عێراق به‌رز بكاته‌وه”.
وێنه‌كانی باڵیۆزی عێراق له ئوردن و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی ڕاغب عه‌لامه كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و به “ده‌رچوون له ئاستی ڕه‌فتاری دیپلۆماسی” ناوبرا.