دۆناڵد ترەمپ: ئێمە هەرگیز 11 سێپتێمبەر لەبیر ناكەین بۆیە ئێستا دەجەنگین

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە یادكردنەوەی ڕووداوەكەی 11ـی سێپتێبەردا وتەیەكی پێشكەشكرد و وتی، “ئێمە هەرگیز ئەم ڕۆژە لەبیر ناكەین”.

دۆناڵد ترەمپ لەمیانەی پێشكەشكردنی وتارێكدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی 25 ساڵ بەسەر هێرشكردنە سەر دوو تاوەرە بازرگانییەكەی شاری نیویۆڕك ڕایگەیاند، ئەمریكییەكان بەهیچ شێوەیەك ئەم ڕۆژە لەبیر ناكات”.

وتیشی، “ئێمە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر بەرانبەر تیرۆریستان و ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی ئازادیی دەبنەوە؛ دەوەستینەوە و ئەم ڕۆژەش بووە هۆكارێك بۆ ئەوەی زیاتر دژی ڕق و كینە ببینەوە و وڵاتێكی بەهێز بونیاد بنێین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان دەربارەی كۆتاییهێنان بە برسێتی لە جیهاندا وەڵامی مەسك دەداتەوە

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وەڵامی ئیلۆن مەسك-ی ملیاردێری دایەوە دەربارەی ئالنگاریی تایبەت بە بەخشینی 6 ملیار دۆلار لەبەرامبەر كۆتاییهێنان…
Total
0
Share