چێڵسی بۆ بەرشلۆنە: یاریزانێک و پارەشتان پێدەدەین

یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ چڕکردووەتەوە، ئامادەیان دەربڕیوە بە شێوازی ئاڵوگۆڕ گرێبەستەکەی واژۆ بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی دەیڤید ئۆرنستینی ڕۆژنامەنووس لە ماڵپەڕی “ئەتلەتیک”، بەڕێوەبەرانی چێڵسی سوورن لەسەر گواستنەوەی ئۆبامیانگ لە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە، ئامادەییاشیان دەربڕیوە مارکۆس ئەلۆنسۆ و بڕی (18) ملیۆن یورۆ پێشکەشی یانە کەتەلۆنییەکە بکەن.

پێدەچێت ئیدارەی بارسا بە ئاڵوگۆڕەکە قایل بێت، بەوپێیەی جگە لە بەدەستهێنانی مارکۆس ئەلۆنسۆ، دەرفەتی ئەوەیان بۆ دەڕەخسێت جول کوندیی فەرەنسی و یاریزانی نوێ لە لیستی یاریزانان بۆ وەرزی 2022/2023 ناونووس بکەن.

بەرشلۆنە لە پێشوودا خواستی لەسەر مارکۆس ئەلۆنسۆ بووە، لە هەمان کاتدا لە هەوڵدایە یەکێک لە ئۆبامیانگ و دیپای بفرۆشێت.

بابەتی پێشتر

میدڤیدێڤ و گارسیا گەیشتنە نیوەی کۆتایی سێنسیناتی

بابەتی دواتر

نزیکەی نیو سەدەیە برسێتیی لەوشێوەیە نەبووە.. 22 ملیۆن ئەفریقی مەترسییان لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share