ڕاپەڕین.. دوو برا بەسەختی برایەکی دیکەیان بە چەقۆ بریندار دەکەن

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، شەوی ڕابردوو دوو برا بە هۆی ناکۆکییان لەگەڵ برایەکی دیکەیان بە چەقۆ برینداریان کردووە و برینەکەشی سەختە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 8:00ی شەوی ڕابردوودا بریندارێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ و شوێنی چەقۆ بە جەستەیەوە بووە.

بەپێی وتەی خوشکی بریندارەکە کە قسەی بۆ پۆلیسی ڕاپەڕین کردووە، لەلایەن دوو برای دیکەیەوە بە چەقۆ لێیدراوە و بە سەختی برینداربووە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی نێوان ئەو سێ برایە بووە.

پۆلیس ناسنامەی بریندارەکەی بڵاوکردووەتەوە، ناوی (ک . م . ک)ـە، تەمەنی 46 ساڵە، پیشەی کاسبە و دانیشتووی ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەرە.

بابەتی پێشتر

وێنەی ئەو سێ ئامۆزایەی بە یەك ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە حاجیاوا باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا باندێكی بازرگانییكردنیان بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویكردووەتەوە،…
Total
0
Share