لە 48 كاتژمێردا 500 ملیۆن دۆلار براونەتە دەرەوەی وڵات

پەرلەمانتارێكی عێراق، بانكی ناوەندی و پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بە “سندوقە ڕەشەكەی شەیتان” ناودەبات و دەڵێت، “لە 48 كاتژمێردا 500 ملیۆن دۆلار براونەتە دەرەوەی وڵات”.

ڕۆژانە بانكی ناوەندیی عێراق، لە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و دەیفرۆشێت بە بازرگانان و سەرمایەداران، پەرلەمانتارێكیش پرۆسەكە بە “گەندەڵ” ناودەبات.

مەحمود قەیسی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە تویتێكدا ڕایگەیاند، نیازی بانكی ناوەندی لە فرۆشتنی دۆلاردا گوماناوییە و ئێستا بووەتە “سندوقە ڕەشەكەی شەیتان كە هەموو سەرە گەندەڵەكانی لە خۆیدا كۆكردووەتەوە”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران جەختدەكاتەوە كە تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا، بانكی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە و وتی، “ئەو پارانە براونەتە دەرەوەی عێراق، پارەی عێراق تەنها دەبرێتە دەرەوە و ناگەڕێندرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی دواتر

عێراق لەبارەی هەواڵی "دزران و دەستبەسەرداگرتنی" دوو فڕۆكەوە هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share